zagros news agency

گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حەیفا لە ئیسرائیل

ئەمڕۆ چوارشەممە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕایانگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەی حەیفای ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.
ئەو گرووپانە خۆیان بە “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ناودەبەن، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی حەیفای ئیسرائیل کردووە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەشهاتووە، بەردەوام دەبن لە لێدانی ئامانجەکانی ئیسرائیل، ئەمەش بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسە لە کەرتی غەززە.
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشەکان لە باشووری ئیسرائیل لێدراوە، هەروەها وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، سیستەمی ئاگادارکردنەوە لە دزەکردنی فڕۆکەکانی دوژمن لە وادی عەربە لە باشووری ئیسرائیل چالاک کراوە.
س/الشرق الاوسط
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بزانه عێراق لە بازاڕکردنی ئۆنڵاین لەسەر ئاستی عەرەبی و جیهانی له چ پلەیەک دایه

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. میلان و مۆناکۆ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین

ده‌یان ئۆتۆمبێلی حكوومی لە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن

سەڵاح