zagros news agency

ڕۆناڵدۆ : هەست بە شانازییەکی گەورە دەکەم

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە
شانازییەکی گەورەی خۆی بە نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەی دەربڕی، جەختیشی لەوە کردەوە کە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵان هێشتا بەهای تایبەتی بۆ ئەو هەیە.

ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێکدا دەڵێت: شاراوە نییە کە نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ من مانای زۆری هەیە، هەر بۆیە هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم بەو شتانەی لەگەڵ پورتوگال بەدەستم هێناوە.

ئەستێرە پورتوگالییەکە وتی: سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە یارمەتیان دام بۆ ئەوەی بگەمە ئەم ئاستە، لە مانگی نۆڤەمبەردا دەتانبینمەوە بۆ تەواوکردنی پاڵاوتنەکانی مۆندیال
سەرکەوتنی پورتوگال بۆ مۆندیال دواخرا دوای ئەوەی لە کۆتا خولەکدا لەگەڵ هەنگاریا یەکسان بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرێبەستێکی نوێ بۆ مانچستەر یونایتد

یاسین

جامی کیشوەرەکان.. ریال مەدرید شکستی بە پاچۆکای هێنا و بووە پاڵەوان

یاسین

بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بەرامبەر مان سیتی یەکلایی کرایەوە

یاسین