zagros news agency

گۆندۆگان لێدوانیکی لەسەر ڕاهێنەری بایرن میونشن دا

 

ئیلکای گۆندۆگان ئەستێرەی یانەی گالاتاسارای و یاریزانی پێشووی بایرن میونخ باسی لە ڤینسێنت کۆمپانی ڕاهێنەری بایرن میونشن کرد و دووپاتیکردەوە کە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.

گوندۆگان وتی: تیپێکی زۆر باشی هەیە، چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵدا هەبوو لە ماوەی یاریکردنی لە بایرن، پێموایە زۆر بە باشی خۆی دەخاتە ڕوو لە شێوازی دەربڕینی خۆی لە میدیاکان، بەو شێوەیەی کە باس لە تیپەکەی و ڕکابەرەکانی و شێوازی یاریکردنی تیپەکەی دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێگە بەرزەکەی.

ئەمە بۆ من بە شێوەیەکی شەخسیی جێگەی سەرسوڕمان نییە، چونکە ساڵانێکە ڤینسێنت دەناسم، بۆ منیش باشترین سەرکردەی ژیانی وەرزشیم بووە، من باوەڕم وایە کە بە لەبەرچاوگرتنی سیفەتەکانی، هەمیشە قەدەر بووە ببێتە ڕاهێنەرێکی پلە یەک، و ئەوەش ئەوەیە کە ئێستا هەیەتی، ئەو لەسەر ڕێگایەکی گەورەدایە، ڕێگایەک کە ڕەنگە ڕۆژێک بەدوایدا بگەڕێم، و دەتوانێت ببێتە نمونەیەک بۆ من. وەک هاوڕێیەک، هیوای باشترینی بۆ دەخوازم.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی ئاسیا.. هەڵبژاردەی قەتەر بووە پاڵەوانی جامەکە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

دواین هەواڵ دەربارەی دوورخستـنەوەی چابی ئەڵۆنسۆ

یاسین