وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی ڕایگەیاند قوتابیانی تازە وەرگیراو سێ مانگ مۆڵەتیان هەیە بۆ وەرگرتنی ژمارەی کەسی بێهاوتا.
رۆژی سێشەممە، 21ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی خوێندکاران و قوتابییان و ڕاییکردنى مامەڵەکانیان بەشێوەیەکى خێرا و دروست نەبوونى قەرەباڵغى و بەربەست بۆیان، ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی قوتابییان دا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەزیری خوێندنی باڵا بریاری دا بە پێدانى مۆڵەت بۆ ماوەى 3 مانگ بۆ وەرگرتنى ژمارەى کەسى بێ هاوتا (UPN) لەلایەن خوێندکاران و قوتابیانى تازە وەرگیراوى زانکۆکانەوە لە سەنتەرەکانى بایۆمەترى داخیلکردنیان لە سیستمى ئەلیکترۆنى (ZANKO) بەمەبەستى خۆتۆمارکردن.

