zagros news agency

“فارس عیسا” و “عەون زیاب عەبدوڵڵا” تاوتوێی ڕێگاکانی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئاو لە وڵات ده‌كه‌ن

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2025، “عەون زياب عەبدوڵڵا” وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی فیدراڵی، لە نووسینگەی تایبەتی خۆیدا، لەگەڵ بەڕێز “فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان لە سیاسەتی ئاو لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد،و ڕێگاکانی پاراستنی ئەم سامانە نیشتمانییە گرنگە، هەروەها ستراتیژی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو .

له به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، باس لە ئاسته‌نگه‌كانى بەردەم عێراق کرا لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، وەکو وشکەساڵی و بیابانبوون و کۆچی جووتیاران لە گوند و ناوچە گوندنشینەکانەوە بۆ شارەکان.

له‌ كۆتايي ديداره‌كه‌دا، وه‌زيرى سه‌رچاوه‌ ئاوييه‌كانى فيدراڵى، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی كرد، لە لیژنەکانی پێکهێنراو بۆ ئەو مەبەستە چ لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی ئەوان لە دەستەبەرکردنی پشکی ئاوی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌رله‌مانتارێكی پارتی بۆ زاگرۆس: هه‌ندێك په‌رله‌مانتار و لایه‌نی شۆڤێنی ئه‌سڵه‌ن حه‌زناكه‌ن پارتی بگه‌رێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان چونكه‌ حه‌زده‌كه‌ن قه‌واره‌ی هه‌رێم كۆتایی بێت

یاسین

هاتووچۆی هەرێمی کوردستان گۆڕینی سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاند

سەڵاح

وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌مڕۆ دەوامی سەرجەم بانکه‌كان کراوە دەبن

سەڵاح