zagros news agency

جێنیفەر ئانیستن بۆ یەکەمجار دەچێتە سەر شانۆی برۆدوەی

دوای زیاتر لە سێ دەیە لە سەرکەوتنی بەردەوام لەسەر شاشەکانی سینەما و تەلەڤیزیۆن، ئەستێرەی دیاری جیهان، جێنیفەر ئانیستن، ئامادەیی خۆی بۆ ئەزموونێکی نوێ ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆرە خەونی پێوە دەبینێت، ئەویش وەستانە لەسەر شانۆی برۆدوەی.

ئانیستن، کە تەمەنی 56 ساڵە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری “Harper’s Bazaar” باسی لە حەز و خولیای خۆی بۆ شانۆ کرد کە لە منداڵییەوە لەگەڵیدا گەورە بووە. لەگەڵ ئەوەشدا. 

دانی بە ترسەکەیدا نا و گوتی: “پێشتر هیچ کارێکی شانۆییم پێشکەش نەکردووە چونکە ئەم بابەتە بەڕاستی دەمترسێنێت، بەڵام ئەمە تەنیا شتێکە کە تا ئێستا تاقیم نەکردووەتەوە.”

ئانیستن لە نیویۆرک گەورە بووە و بەردەوام ئارەزووی چوون بۆ شانۆی هەبووە. ئەو دەڵێت، لە قوتابخانەی ئامادەیی لاگواردیا بۆ میوزیک و هونەرە نمایشییەکان خوێندوویەتی و لەوێوە کەوتووەتە ژێر کاریگەریی نمایشەکانی برۆدوەی، کە وای لێکردووە “نوقمی جیهانێکی خەیاڵ و هونەر” بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەک زێڕ نزیک دەبێتەوە لە 3500 دۆلار

سەڵاح

گوتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا هاوپەیمانە عەرەبەکانی کردووەتە قەڵغانی مرۆیی

یاسین

مۆدریچ خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاسین