zagros news agency

کەسێک لەنێو تەنگەرێکی نەوت خنکا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، کە لە ناو تانکەرێکی نەوتدا تەرمی گەنجێکی ٢٤ ساڵیان دەرهێناوە، کە لە کاتی کارکردندا کەوتوەتە ناو تەنکەرەی نەتەوە و خنکاوە.

بێوار عەبدولعه‌زیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆك، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: یەک شەمە، ٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، ئاگادارکراونەتەوە لە ڕوداوی خنکانی گەنجێک لە ناو تەنکەرێکی نەوتدا، کە لە پاڵاوگەی کاشێ لە شارۆچکەی سێـمێل کاری کردوە و لە کاتی کاردا کەوتوەتە ناو تانکەرەکە و خنکاوە، دوای بەتاڵکردنی تانکەرەکە تواندراوە تەرمەکەی دەربهێندرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆك گووتی: گەنجەکە خەڵکی کۆمەڵگەی مسێرێکێیە لە پارێزگای دهۆک، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

هەروەها بێوار عەبدولعه‌زیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆك ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بە پێی ئامارەکان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە(٢٠٢٥)، تا ١٠تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان، ٥٤ کرێکار لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیان گیانیان لە دەستداوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگاداریەک بۆ پاڵێوراوانی ماستەر ودکتۆرا

یاسین

سەرۆک بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ دەکاتەوە

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: زانکۆی شنگال دەکرێتەوە

دڵشاد