دوای بردنەوەیان لە کریستاڵ پاڵاس، مایکڵ ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ وت؛زۆر دڵخۆشم، چونکە دەمانزانی یارییەکە قورس دەبێت، ئەوە بردنەوەیەکی یەکلاکەرەوە بوو بەرامبەر بە تیپێکی بەهێز.
دەشڵێت: بەرامبەر پاڵاس لە ڕووی بەرگرییەوە یەکلاکەرەوە و نایاب بووین، کەس هەلی گەورە لە دژی ئەوان دروست ناکات، بەڵام خۆشبەختانە توانییان گۆڵ تۆماربکەن،ئێمە شایەنی بردنەوە بووین، شێوازی ڕکابەریمان و شێوازی یاریکردنمان و ئارەزووی بردنەوەمان سەرسوڕهێنەرە، ئەو پێنج یاریزانە یەدەگانەی هاتنە ناو یاریگا جارێکی تر جیاوازییەکی گەورەیان دروستکردەوە.
دوپاتیشیکردەوە، ویلیام سالیبا و دیکلان رایس هەستاین بە کامێک ئازار کرد، هیوادارن پێکانێکی ئاسانبێت، ئەمە خاڵی نەرێنی یارییەکە بوو، بەڵام لە کۆتاییدا هەمووان دڵخۆشبوون و دەیانەوێت یاریی لەدوای یاریی بردنەوە بەدەستبهێنن.

