zagros news agency

کۆمیسیۆن پێنج هەزار دینار بۆ رووماڵی هەڵبژاردن وەردەگرێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بڕیاری دا بڕی پێنج هەزار دینار وەک رسوماتی دەرکردنی ناسنامەی(باج) تایبەت بە راگەیاندنکاران بسەپێنێت بۆ رووماڵکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمان، جگە لە بریکارانی قەوارە سیاسییەکان و چاودێرانی ناوخۆیی.
کۆمیسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆبوونەوەکەیدا، باسی بابەتی رسوماتی دەرکردنی ناسنامەکان(باج) بۆ بریکارانی قەوارە سیاسییەکان و چاودێرانی ناوخۆیی و راگەیاندنکاران کرد، دوای گفتوگۆکردنی نێوان ئەندامان، ئەنجومەن بڕیاری دا کە رەزامەندی لەسەر پێشنیارەکە نیشان نەدات کە داوای کەمکردنەوەی نرخی دەرکردنی بۆ هەزار دینار دەکرد و پێداگری لەسەر بڕی پێنج هەزار دینار لە بەرامبەر هەر ناسنامەیەک بکات.

بڕیارە هەڵبژاردنی عێراق لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت، کە نزیکەی ٣٠ ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی لە کۆی ٤٦ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام نزیکەی حەوت ملیۆن کەس لە بەشداریکردن بێبەش دەبن بەهۆی نەبوونی کارتی دەنگدان بەهۆی نوێ نەکردنەوەی زانیارییەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رپرسانی ئەمەریکا: بۆ دروستکردنی چەکێکی ئەتۆمی، ئێران هێشتا بڕیاری نەداوە

سەڵاح

11 ناوچەی عێراق بەرزترین پلەی گەرمایان لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کرد و شارێکی کوردستانیشی تێدایه

سەڵاح

گەنجێکی نیوزیلەندی نزیکەی ١٠٠ موگناتیس قووت دەدات

یاسین