zagros news agency

بەردی بناغەی كۆمەڵگەی پەروەردەیی جوێس بڵەو دانرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.10.30، بەشداریمان لە ڕێورەسمی دانانی بەردی بناغەی كۆمەڵگەی پەروەردەیی “جوێس بڵەو”…
پڕۆفیسۆر ی كۆچكردوو خاتوو “جۆیس بلەو” وەك نووسەر و زمانزانێك و شارەزایەك لە ئەدەبی كوردی و دامەزرێنەری ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس و پاڵپشت و دۆستێكی گەورەی گەلی كوردستان، خزمەتێكی زۆری پێشكەش بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد کردووە و هاوکات چەندان کتێب و لێکۆڵینەوەی لەسەر زمان و ئەدەبییات و شارستانییەتی کورد بڵاوكردۆتەوە و زۆربەی تەمەنی خۆی بەخشیوە بە پشتیوانی گەلی كوردستان و زمان و ئەدەب و كەلتووری كوردی.
ئەمڕۆش خۆشحاڵین لە شاری هەولێر وەك وەفادارییەك بەرامبەر بەو خزمەتە زۆرەی كۆمەڵگایەكی پەروەردەیی بە ناوی دەكرێت كە پتر لە 60 ساڵی تەمەنی پێشکەش بە زانست، زمان، کەلتور و ڕووناکبیری کوردستان كرد و ڕۆڵێكی باڵای کارگێڕی و هاوکاری هەبوو لە ناساندنی دۆزی ڕەوای كورد و دۆستایەتی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیێندراوی ئەو گرووپە لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ئەمڕۆ چەکیان دانا

سەڵاح

ئەردۆگان: بەمزووانە وڵاتەکەمان لەو کارەساتە ڕزگار دەکەین، تەمەنی نیو سەدەیە

سەڵاح

لە هەولێر بۆ ئەمساڵى خوێندن ( 19 ) قوتابخانەى نوێ بە ڕووى خوێندنى قوتابیان دەکرێتەوە

یاسین