zagros news agency

مۆریس چێستنەت یادی مالکۆڵم جەمال وۆرنەر دەکاتەوە

ئەستێرەی جیهانی، مۆریس چێستنەت، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “People”، یادی ئەکتەری کۆچکردوو مالکۆڵم جەمال وۆرنەری کردەوە و باسی لە ئەزموونی کارکردنیان پێکەوە لە زنجیرەی “The Resident” کرد.

چێستنەتی تەمەن 56 ساڵ گوتی: “هێشتا بڕوا ناکەم مالکۆڵم چیتر لێرە نییە. ئەو پیاوێکی نایاب بوو. دیمەنێکم لە زنجیرەکەدا بیردێتەوە کە کارەکتەرەکانمان یەکتریان خۆش نەدەویست، بەڵام ئەو لە راستیدا زۆر بە پەرۆش بوو بۆ پاراستنی هەمووان لە سێتی وێنەگرتنەکەدا”.

هەروەها گوتی: “ئەو پیاوێکی نایاب بوو، زۆر خەفەتبارم کە چیتر لەگەڵماندا نییە”.

مۆریس و وۆرنەر پێکەوە لە زنجیرەی پزیشکی “The Resident” کاریان کردووە، کە بۆ ماوەی شەش وەرز لە ساڵی 2018 تا 2023 بەردەوام بوو.

وۆرنەر، رۆڵی دکتۆر ئەی جەی ئۆستنی دەگێڕا، لە 20ی تەممووزی 2025، لە تەمەنی 54 ساڵیدا، دوای خنکانی لەکاتی پشوویەکی خێزانیدا لە کۆستاریکا، کۆچی دواییکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Avatar: Fire and Ash”زیاتر لە یەک ملیار و 485 ملیۆن دۆلارە

ART

جەیمس گرەی تێڕوانینی خۆی لەبارەی ئەکتەران و سینەما دەربڕێت

ART

ساندرا بولوک و نیکۆڵ کیدمەن لە فیلمی “پراکتیکاڵ ماجیک 2” پێکەوە دەردەکەونەوە

ART