zagros news agency

ئەمەریکا هۆشداری دەداتە ئێران

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکا هۆشداری بە ئێران داوە لەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق وەک “بیانوویەک بۆ بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی” بەکارنەهێنێت.

سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، ئەو هۆشدارییە لە وەڵامی پەیامێکی ئێرانەوە هاتووە، بەڵام وردەکارییەکانی لەبارەی ناوەڕۆکەکەیەوە نەخستووەتەڕوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێرانمان لە بەکارهێنانی ئەمە وەک بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر کارمەندان و دامەزراوەکانی ئەمەریکا. ئاگادار کردووەتەوە.

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمەریکا هۆشداریی وڵاتەکەی بۆ ئێران بەم شێوەیە وەسف دەکات: “بیر لەوە مەکەرەوە”.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەریکا لە “ئامادەباشییەکی تەواودایە و چالاکانە خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشێکی گەورە لەلایەن ئێرانەوە کە ڕەنگە هەر لە هەفتەی داهاتوودا ڕووبدات”، کە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل یان ئەمەریکا لە ناوچەکە بکاتە ئامانج.

پێشتر جۆن کیربی ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە کە ئەمەریکا بە هیچ شێوەیەک دەستی لە هێرشی ئیسرائیلدا نەبووە کە کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج.

س/ئارتی

هەواڵی پەیوەندیدار

چیدیکە ڕووسیا لە ئاسمانی سووریا هاوکاریی ئەمریکا ناکات

سەڵاح

کاتی گەڕانەوەی پێدرێ بۆ یاریگاکان دیاریکرا

یاسین

مەلا خدر بەرگارەیی: هەر جهەكێ‌ ئەز لێ بم دێ د خزمەتا دین گەل و وەلاتێ‌ خوە دابم  

سەڵاح