zagros news agency

راغب عەلامە گەشتێکی هونەری لە ئەمریکا دەستپێدەکات

ئەستێرەی لوبنانی راغب عەلامە، گەشتی هونەریی خۆی لە ئەمریکا دەستپێکرد، کە یەکەم ئاهەنگی رۆژی شەممە لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو. بڕیارە لە ئاهەنگەکانیدا کۆمەڵێک لە بەناوبانگترین گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بکات و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارانی لە رەوەندی عەرەبی ئامادە بن.

هاوکات، راغب عەلامە رایگەیاند کە بەم زووانە گۆرانییەکی نوێ بە ناوی “خايف من إيه” بڵاودەکاتەوە، کە بە شێوەزاری میسری دەبێت. 

ئەم بەرهەمە نوێیە دوای ئەوە دێت کە راغب عەلامە لە ماوەی رابردوودا چەند بەرهەمێکی دیکەی بڵاوکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی شنگهای بەڕێوە دەچێت

ART

پارامۆنت کۆتایی بە پڕۆژەکەی ماکس لاندیس بۆ فیلمی “G.I. Joe” دەهێنێت

ART