بەفەرمی براوەی خەڵاتی گۆڵدن بووی بۆ ساڵی 2025 ئاشکرا کرا،کە ساڵانە دەدرێتە باشترین یاریزانی لاو لەجیهاندا و ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی پێشکەشی دەکات
بۆ یەکەمین جاریش لە ساڵی 2003 ئەو خەڵاتە دابەشکرا و ئەو کات “ڕافایێل ڤان دێر ڤارت”ـی هۆڵەندی توانی ببێتە براوەی ئەو خەڵاتە و وەرزی ڕابردووش لامین یەماڵی ئەستێرەی بارسێلۆنا براوەی خەڵاتەکە بوو.
بۆ ئەمساڵیش دێزیرێ دووێ ئەستێرەی لاوی یانەی پاریس سانجێرمان توانی ببێتە براوەی ئەو خەڵاتە،کە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی نموونەیی پێشکەش کرد لەگەڵ یانە پاریسیەکە و چامپیۆنزلیگ و خول و جامی فەڕەنسی بەدەستهـێنا بەشداری لە 32 گۆڵ کرد لەگەڵ یانەکەی و خاوەنی 16 گۆڵ و 16 ئەسیست بوو.
ئەو خەڵاتە گرنگیەکی تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئەستێرە لاوەکان و هەر یاریزانێک بتوانێت ئەو خەڵاتە بباتەوە لەچاو لاوەکانی تر زیاتر چاوەڕێی داهاتوویەکی گەشی لێدەکرێت،لە ڕابردووشدا پێدرێ و بێلینگهام و مباپێ و هالاند و گاڤی براوەی ئەو خەڵاتە بوونە،کە ئێستا لەیانەکانیان وەکو ئەستێرەیەکی گەورە سەیر دەکرێن.
“سەرکار ڕێبوار”

