zagros news agency

داهاتوی راشفۆرد نادیارە

 

مارکۆس راشفۆردی هێرشبەری ئینگلیزی لە هاوینی ئەمساڵدا و بە خواستنی یەک وەرز لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندیکرد بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە بەڵام تا ئەم ساتە یەکلانەبووەتەوە کە یانە کەتەلۆنیەکە گرێبەستەکەی دەکاتە هەمیشەیی یان نا.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا شەش یانە چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی مارکۆس راشفۆردن کە لە یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە یان دەگەڕێتەوە شەیتانە سوورەکان.

زە ئەتلەتئک نوسیویەتی، یانەکانی پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن و چێڵسی و ئینتەر میلان لە گرنگترین ئەو یانانەن کە گرنگی بە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ راشفۆرد دەدەن.

دڵنیاییداوە لەوەی کە هەریەکە لە یانەکانی ئارسناڵی ئینگلیزی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵیش هەمان یاریزانەیان کردووەتە ئامانج لە کاتێکدا مانچستەر یونایتد لە هاوینی 2026دا ئامادەیە بەرامبەر بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح ریکۆردێکی دیکە تۆمار دەکات

یاسین

لوکا مۆدریش بە کردارێک ڕێزێکی گەورە بۆ ڕیاڵ مەدرید دەنوێنێت

یاسین

کاسیمیرۆ مان یونایتد جێدەهێلێت

یاسین