zagros news agency

سەدر بڕیاری وەستاندنی خۆپیشاندانەکانی دژ بە هەڵبژاردن دەدات

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی شیعەی نیشتمانی، بڕیاری دا بە لایەنگران و هاوسۆزانیان کە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی دژ بە هەڵبژاردن بهێنن کە بڕیارە لە ١١ی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت.

ئەمە لە لێدوانێکیدا هات سەبارەت بە وەستاندنی خۆپیشاندانەکانی هاوسۆزی لەگەڵ “پڕۆژەی چاکسازی” لەلایەن گەنجانێکەوە کە سەر بە رەوتەکە نین. سەدر فەرمانی کرد بە وەستاندنی تا رۆژی هەڵبژاردن.

سەدر لە لێدوانێکدا کە نووسینگەی راگەیاندنی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە، گوتی: “لە ئێستاوە تا ڕۆژی هەڵبژاردن – تکایە پێویست بە هیچ ناڕەزایەتییەک ناکات.”

سەدر لە مانگی ئادار رایگەیاندبوو کە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ناکات و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ بوونی “گەندەڵی و گەندەڵکاران”، لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە “عێراق دوا هەناسەکانی دەژێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری هەمستەر کۆمبات کۆتایی پێدێت

یاسین

زانکۆی کۆلۆمبیا؛ خۆپیشاندانی پشتگیری لە فەڵەستین گرژی و دەستگیرکردنی لێکەوتەوە

سەڵاح

پەیامى پەیامى پیرۆزبایى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ بزووتنەوەى گۆڕان

سەڵاح