zagros news agency

سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەی هەولێر پشتیوانی هاندەرانی زاخۆ دەکەن

 

وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەکەمان،دەنگیان دا بە هاندەرانی یانەی زاخۆ لە راپڕسیەکەی فیفا.

یانەکەمان داوا لەسەرجەم هاندەران و عاشقانی ئیمپڕاتۆر دەکات ئەرکی سەرشانی هەموومانە دەنگ بدەین و پشتیوانی زاخۆ و هاندەرانی زاخۆ بکەین لەو پرسە گرنگە.

کارگێری یانەکەمان جەخت لەسەر گرنگی سەرکەوتنی هاندەرانی یانەی زاخۆ لەو راپرسیە دەکاتەوە،لەو کاتەی کە لە ماوەی پازدە ساڵی رابردوو هاندەرانی یانەکانی کوردستان تاکە چێژ بەخشی خولەکانی عێڕاق بوونە بە تایبەت لە رووی هاندەران .

هەر بۆیە لەسەر هەموومانە ئەو دۆسیە گرنگە بە جیهانی بکرێت لەڕێگەی دەنگ دان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ.

یانەی وەرزشی هەولێر
٩ــی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆپا ئەمریکا..ئۆرۆگوای بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە بۆلیڤیا هێنا

یاسین

نرخی زێڕ لەبازارەکانی کوردستان

یاسین

شەش شاری عێراق بە گەرمترین ناوچەکانی جیهان تۆمار کران

سەڵاح