رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
مێژوو و خه‌سڵه‌ت و كرده‌وه‌كانی مه‌سروور بارزانی،وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی بڵیمه‌ت و به‌هێز له سه‌ر ئاستی عێراق، ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی، به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز و به پلان و نه‌خشه‌ی نوێ توانێوێتی گۆڕانكاری گه‌وره له سیما و پێشكه‌وتنی كوردستان وخزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بینێت ، ئه‌م سه‌ركرده خۆڕاگر و به‌هێزه وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستاندا تۆماركردووه
هۆكاری هه‌موو ئه‌و دژایه‌تیكردن و قه‌یرانسازییانه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی دروستكردنی كۆسپ و ئاسته‌نگ و پشێوی نانه‌وه‌یان له‌كوردستان دا ، به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناو كوردستان ، له جیاتی ئه‌وه‌ی پشتیوانی هه‌نگاوه خزمه‌تگوزارییه‌كان و پرۆژه بێ شوماره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بكه‌ن ، ئه‌وا به پاڵپشتی دوژمنان و نه‌یاران شه‌ڕێكی میدیا و ده‌روونی و چه‌واشه‌كاری و جنێودان پیلانگێری دژی حكوومه‌تی كوردستان و بارزانی ده‌كه‌ن ، چونكه ئه‌وان بۆ ئه‌وه دروست نه‌كراون خزمه‌ت و پرۆژه دروست بكه‌ن ، به‌ڵكو ته‌نیا كاریان زیانگه‌یانده به دۆزی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان
مێژوو گه‌واهیده‌ره له كاتێكدا نه‌یارانی كوردستان هه‌موو فشار وگه‌مارۆكانیان و شه‌ڕ و په‌لاماردانه‌كانیان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان زیاتر ده‌كرد ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ستراتیژی كاره‌بای 24 كاتژمێری و گه‌یاندنی پرۆژه‌ی ئاو ،ڕێگاوبان و كردنه‌وه‌ی ده‌یان قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و چاكسازی له‌پرۆسه‌ی ئیداری و دارایی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ، وایلێهات ئه‌وان هه‌موو ئه‌و كاروخزمه‌تگوزارییانه به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆیان ببینن ، چونكه ئه‌وان هیچیان نه‌بووه پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی بكه‌ن له‌وه زیاتر نه‌بێت ، ته‌نیا چه‌واشه‌كاری و خزمه‌تكردنی نه‌یارانی كورد و دروستكردنی كۆسپ له به‌رده‌م پێشكه‌شكردنی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان ،چونكه ئه‌وان وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی كوشنده وڤایرۆسێكن به‌جه‌سته‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه
هه‌میشه به‌ڕێگه‌ی درۆكردن و به‌ڵێنی بێ بنه‌ما به خه‌ڵكی كوردستان و ئینجا بێ ئومێدكردن و دروستكردنی بێ ئومێدی و ڕه‌شبینی و ناوچه‌گه‌رێتی كه مه‌رامی دوژمنانی ئه‌م گه‌ل ونیشتیمانه‌یه ، ده‌ستیان خستۆته ناو ده‌ستی دوژمنانی كورد و بۆ بڕێنی قووت و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ، ئامانجیان خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوو به‌ڵكو به‌كرده‌وه سزادان و ئازاردانی خه‌ڵكی كوردستان بوو تا دواتر ئۆباڵه‌كه‌ی بخه‌نه ئه‌ستۆی خه‌ڵكی كوردستان ، دواتر له كوردستان و عێراق فرمێسكی تیمساح برێژن و بڵێن حكوومه‌ه‌تی كوردستان خه‌تاباره
به‌ڵام مێژوو گه‌واهیده‌ره ، له رۆژه سه‌خته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، لافاو و هێرشی داعش و میلیشیاكان و بڕینی بودجه و مووچه‌و قه‌یرانی دارایی ، كێ له قۆناغه سه‌خته‌كاندا خه‌مخۆر وبه‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵگرتووه و هه‌رگیز له به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵنایه‌ت ، ئه‌وا ته‌نیا مه‌سروور بارزانییه ، سه‌ركرده‌یه‌ك كه په‌روه‌رده‌ی ڕێبازی بارزانی و سه‌رۆك مسعود بارزانییه ، كه به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌كراوه كه خزمه‌تكاری گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی بێت و هه‌رگیز سازش له سه‌ر بستێك خاكی پیرۆزی كوردستان نه‌كات ،به پرۆژه و خزمه‌تكردن وه‌ڵامی نه‌یارانی كورد و به‌كرێگیراوه‌كان بداته‌وه
به‌دڵنییاییه‌وه هه‌موو تاكێكی كوردستانی به ویژدان ، سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر كردار و ڕه‌فتار و پرۆژه و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و پارێزگاریكردنه له نیشتیمانه‌كه‌ی ، ئه‌وه‌ی كه توانی متمانه‌ی نێوان خه‌ڵكی و حكوومه‌تی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌موو ووته‌كانی بكاته پرۆژه و خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و هه‌ڵی كار له ئێستا و داهاتووش بر خه‌ڵكی كوردستان به‌دی بێنێت ، ته‌نیا بارزانییه .

