zagros news agency

فلێک : ریاڵ مەدرید بۆ ئێمە گرینگ نیە

 

هانسی فلێکی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی هەندێ بابەت دوا و چەند شتێکی خستەڕوو
لە یەکێک لەلێدوانەکانیدا فلیک وتی:گرنگە هەندێک شت ڕوون بکەمەوە، بەڵام من ئەوە ناکەم، دەنگە دەنگێکی زۆر لە دەوروبەرمان هەیە، بەڵام ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی یاریزانە پێکانەکان دەکەین، تیپەکە باشتر بووە و لەسەر ڕێڕەوی ڕاستین.

وتیشی: شیکاری بۆ یارییەکەی سێلتا دەکەین، هەموو شتێک بە باشی نەڕۆیشت، بەڵام ئێمە بە باشی مامەڵەمان لەگەڵ تۆپەکەدا کرد و لە تایمی دووەمدا باشتر بەرگریمان کرد.

فلیک دەشڵێت: ئاستی تایمی دووەم متمانەمان پێدەبەخشێت لە یارییەکانی داهاتوودا، ئێمە تەنها سەرنجمان لەسەر خۆمانە و گرنگی بە ریاڵ مەدرید نادەین، دڵخۆشم بە تیپەکە و شێوازی فشارکردنمان.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە دوپاتیکردەوە، دوای پێکانەکە،لیڤاندۆڤسکیەکی جیاواز و ئەرێنیمان بینی، پێشوەختە گەڕایەوە بۆ یاریکردن، سێ گۆڵ گرنگە بۆ متمانە بەخۆبوون، وەرزی ڕابردوو زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە و ئەم وەرزەش بە هەمان شێوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وردەکاریەکانی گرێبەستی مانوێل ئاکانجی لەگەڵ ئینتەر میلان

یاسین

لە لیستی دەنگدەرانی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2024 ناوی ڕۆناڵدۆ تێدا نەبووە

یاسین

نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانی گاڤی و یاماڵ

یاسین