ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری یانە یڕیاڵ مەدرید دوای چاکبوونەوەی لە پێکان، دەستی بە چاکسازی جەستەیی کردووە بۆ ئەوەی توانای خۆی بگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بەردەوامە لە مەشق و ڕاهێنان و چاکسازی تاکەکەسی لە گۆڕەپانی مەشقەکانی ڕیال مەدرید لەم ماوەیەی ئێستادا، بۆ ئەوەی توانای جەستەیی تەواوی خۆی بەدەستبهێنێتەوە.
ئارنۆڵد بەهۆی نەبوونی ئامادەیی جەستەییەوە لە پێکهاتەی ئینگلتەرا بۆ پشووەکانی نێودەوڵەتییەکان دوورکەوتەوە، ئەستێرە ئینگلزییەکە دەیەوێت ئەو ماوەیە بەکاربهێنێت بۆ گەراندنەوەی توانای جەستەیی، وەک ئەوەی جود بێلینگهام لە ماوەی رابردوو کردی.
مارکا دوپاتیکردووەتەوە، ئارنۆڵد دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستەی کە لە لیڤەرپوول دەبیندرا، هەرچەندە تا ئێستا پێکان و گونجاندن لەگەڵ ریاڵ مەدرید رێگەی پێنەداوە، بەڵام بە هەموو توانایەوە کار دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەی

