zagros news agency

گرنگی زینک بۆ تەندروست منداڵان

زینک کانزایەکی سەرەکییە بۆ سیستەمی بەرگری منداڵان لە وەرزی هاویندا، کەمی زینک هۆکاری سەرەکی توشبوونە بە نەخۆشییەکان و تەنانەت حاڵەتی مردنیش.

بەپێی ماڵپەڕی “onlymyhealth” کەمی زینک دەبێتە هۆی سنووردارکردنی گەشەی منداڵان و کەمبوونەوەی بەرگری لە توشبوون بە هەوکردن، هەروەها بەشدارییەکی بەرچاوی هەیە لە توشبوون بە نەخۆشییەکان.

زینک بە کانزایەکی سەرەکی دادەنرێت کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی سیستەمی بەرگری جەستە، پاڵپشتی گەشەکردن و کارکردنی خانەکانی بەرگری دەکات، ئەمەش توانای جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن باشتر دەکات، جگە لەوەش زینک تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە کە خانەکان دەپارێزێت لە فشاری ئۆکسجینی کە بەهۆی بەرکەوتنی گەرما و تیشکی خۆرەوە دروست دەبێت.

زینک ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە دروستکردنی DNAو دابەشبوونی خانەکان کە پرۆسەیەکی سەرەکین بۆ چاککردنەوەی خانە تێکچووەکان و بەرهەمهێنانی خانەی نوێ.

ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوە و گرژبوونی ماسولکەکان و ئاڵۆزییەکانی دیکەی پەیوەست بە بەرکەوتنی گەرما.

منداڵ لە تەمەنی ٦ مانگەوە تا ٣ ساڵی پێویستە ڕۆژانە ٢-٣ میلیگرام زینک بخوات، بۆ منداڵانی تەمەن ٤ بۆ ٨ ساڵ دەبێت ڕۆژانە بڕی زینک ٥ میلیگرام بێت، لە تەمەنی ٩ بۆ ١٩ساڵییەوە، بە گشتی خواردنی زینک ڕۆژانە دەبێت لە نێوان ٨ بۆ ١١ میلیگرام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو خواردنەوانەی لە كاتی پەتا سودی لێدەبینیت

lana

ئەو بەرهەمانەی کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن ماددەیەکی مەترسیداریان تێدایە

یاسین

لە عێراق 19 كەس بەهۆی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوه‌

سەڵاح