zagros news agency

چین و ڕووسیا پێشنیازێک دەربارەی وزەی ئەتۆمی دەدەنە ئێران

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2025، کەمال خەرازی، ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، ئێران ئامادەیە پێشنیازەکانی ڕووسیا و چین دەربارەی هاوکارییکردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تاوتوێ بکەن.

ئاژانسی هەواڵی ‘سپۆتنیک’ـی ڕووسی بڵاویکردەوە، لەوەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەوانان دەربارەی نێوەندگیری چین و ڕووسیا بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هاوکارییەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، کەمال خەرازی گوتی: ئەگەر پڕۆژەیەکی لەو شێوەیە پێشنیاز بکرێت، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕافائیل گرۆسی، گوتبووی: ئێران دەبێت ئاستی هاوکارییەکانی لەگەڵ پشکنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەوپێش ببات بۆ ئەوەی گرژییەکان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا پەرە نەسێنێت.

لە 13ـی حوزەیرانی ڕابردوو، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر تاران و شوێنە سەربازییەکان و دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان بۆردومان کرد، کە دیارترینیان دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز و فۆردۆ بوو.

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک زانای ئەتۆمی، فەرماندە و بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئێرانی کوژران، دیارترینیان حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسداران و ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنتاگۆن: ژێردەریایی دەنێرین بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

حەماس پێشنیازی ئەمریكا لەبارەی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان پەسند دەكات

یاسین