zagros news agency

مەسرور بارزانی و فایەق زێدان گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد

 

ئەمڕۆ سێشەممە 18/11/2025, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابیبەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا .

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دابنیکردنی سەقامگیریی سیاسیی لە عێراق و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا لە پێناو جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان، هەروەها پێویستیی و گرنگیی پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی دووپات کرایەوە لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی و مافەکانی هەرێم و پارێزگەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەربژارەکا پارتی: یاسایا قەرەبوویا ئێزیدی و ئاڤاکرنا شنگالێ ئێکەم ئه‌ولەویا کارێ مه‌ یه‌

یاسین

به‌وێنه‌… سه‌دا 73 رێگه‌ی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان ته‌واو بووه‌، قۆناغی دووه‌م كاری تێدا ده‌كرێت

سەڵاح

بەڕێوەبەریی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی جووتیاران دەکات

سەڵاح