zagros news agency

سبه‌ی 120 ملیار ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق

ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگی ئەیلوول ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، سبەی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە ( ١٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی وداهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردرا.

سبەی چوار شەممە ڕێکەوتی ( ١٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

١٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یانەی وەرزشیی دهۆك دەكات

یاسین

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

سەڵاح