zagros news agency

مباپێ داوای پارەیەکی خەیاڵی وەکو قەرەبوو لە پاریس سانجێرمان دەکات

 

کلیان مباپێ ئەستێرەی ریاڵ مەدرید داوای 55 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سان جێرمان دەکات وەک مووچە و پاداشتی ساڵی کۆتایی و یانەکەش ئامادەنین پێشکەشی بکەن.

دادگای کاروباری کۆمەڵایەتی وڵاتی فەرەنسا لە ئێستادا سەرقاڵی سکاڵای یانەی پاریس سان جێرمان و کیلیان مباپێیە،رۆژنامەی لی پارسیان بڵاویکردووەتەوە کە کیلیان داوای مووچە و پاداشاتە داراییەکانی ساڵی کۆتایی لە یانەی پاریس دەکاتەوە کە بڕەکەی پێک دێت لە 55 ملیۆن یۆرۆ.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرپرسانی یانە فەڕەنسییەکەش بە تۆمەتی ئەوەی مباپێ بەڵێنی داوە بەشێوەیەکی خۆڕای لە یانەکەیان نەڕوات بەهەمان شێوە سکاڵایان لەسەر ئەو یاریزانە تۆمارکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاڵۆزی دەکەوێتە ماڵی میلان،ئەلێگری دەیەوێت بڕوات

یاسین

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سەرکردایەتی سەڵاح پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین

تۆتنهام ڕاهێنەری نوێی یانەکەی ئاشکرا کرد

یاسین