لە ئێوارە خوانێکی پڕ لە سەرمایەدار و سیاسەتمەدار لەنێو جەرگەی ئەمریکادا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازیەکی تایبەتی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی کرد،کە لەلێدوانێکیدا ترمپ وەسف و سەنایەکی زۆری ڕۆناڵدۆی کرد و شانازی کرد بەو ئامادەبوونەی.
ترەمپ دەربارەی ڕۆناڵدۆ وتی؛ بۆمن جێگای شانازیە ڕۆناڵدۆ لێرە دەبین،کە شەرەفمەندم بەم ئامادەبوونەی و بارۆنی کوڕم هەوادارێکی سەرسەختی ڕۆناڵدۆیە،پێموابێ لەئێستا بارۆن زیاتر ڕێزم دەگرێت
سوپاس بۆ جۆرجینا و ڕۆناڵدۆ،کە لێرەدا ئامادەن ئەمە شانازیەکی گەورەیە.
جیا لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ،ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکیێتی تۆپی پێی جیهان لەوێ میوانداری کرابوو هاوکات ئیڵۆن مەسکی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانیش لەوێ ئامادە بوو،کە سێڵفیەکی بەکۆمەڵیان چرکاند وەکو یادگاریەک.
“سەرکار ڕێبوار”

