سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسی گوتی: پرۆسەی هەناردەکردنی گازی سرووشتی لە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵەوە بۆ وێستگەکانی بەررهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و هیچ کەمبوونەوە یان گرفتێک لە گەیاندنی گازەکەدا دروست نەبووە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزێکی ئەمنی چووەتە سەر ستافی کۆمپانیای کار و داوایان لێکردوون شوێنی کاریان بەجێبهێڵن، بەڵام ئەم ڕووداوە هیچ کاریگەرییەکی خراپ یان ڕاوەستانی لەسەر ڕەوتی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دروست نەکردووە.

