zagros news agency

ئاکسیۆس: واشنتن بە نهێنی پڕۆژەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا ئامادە دەکات

پێگەی هەواڵیی “ئاکسیۆس” ئاشکرای کردووە کە واشنتن بە شێوەیەکی نهێنی کار لەسەر داڕشتنی پڕۆژەیەکی نوێ دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و لەم چوارچێوەیەدا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەماهەنگی لەگەڵ ڕووسیا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە کە پشت بە زانیاریی بەرپرسانی ئەمریکی دەبەستێت، پڕۆژەکە لە ٢٨ خاڵ پێکهاتووە و سوود لەو ئەزموونە وەردەگرێت کە ترەمپ لە غەززە پەیڕەوی دەکات. دەستپێشخەرییەکە دۆسیە هەستیارەکانی وەک گرەنتییە ئەمنییەکان، ئاسایشی ئەورووپا و ئایندەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراینا لە خۆ دەگرێت.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەوەری سەرەکیی پڕۆژەکە بریتییە لە بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ئۆکراینا، چارەسەرکردنی دۆسیە ئەمنییەکان، ڕێکخستنەوەی پێکهاتەی ئەمنیی ئەورووپا و پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی واشنتن لەگەڵ مۆسکۆ و کیێڤ.
ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا سەرپەرشتیی هەوڵەکان دەکات و دانوستانی چڕی لەگەڵ کیریل دیمیتریڤ، هاوتا ڕووسییەکەی ئەنجام داوە.
تا ئێستا هەڵوێستی ئۆکراینا و وڵاتانی ئەورووپا لەبارەی ئەم پڕۆژەیە ڕوون نییە، بەڵام بەرپرسێکی ڕووسی بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاندووە کە مۆسکۆ “گەشبینە” بە پڕۆژە نوێیەکە. هێشتا دیار نییە ئەم پڕۆژەیە چۆن مامەڵە لەگەڵ ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا دەکات کە لەژێر دەسەڵاتی ڕووسیادان.

هەواڵی پەیوەندیدار

فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمەریکا پڕ لەکەل و پەلی سەربازی و لۆجستی لە ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەوە

سەڵاح

په‌يامێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و کارەباوە

سەڵاح