zagros news agency

کتێبخانەی زەیتون نۆژەنکرایەوە

رۆژی دووشەممە، دوای ماوەیەک لە کاری نۆژەنکردنەوە، کتێبخانەی گشتیی زەیتون لە پارکی سامی عەبدولڕەحمانی هەولێر، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و دیپلۆماتکارانی کۆریای باشوور و ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران، جارێکی دیکە کرایەوە.

نۆژەنکردنەوەی دەروازە و باڵەخانەی کتێبخانەکە لەلایەن ئاژانسی کۆیکای نێودەوڵەتیی کۆریای باشوورەوە ئەنجامدراوە، کە وەک بەشێک لە پەرەپێدانی پەیوەندییە کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا هەژمار دەکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بە قووڵایی دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کرد و گوتی: “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆریا دەگەڕێتەوە بۆ ٢١ ساڵ پێش ئێستا، کاتێک هێزەکانیان بە دروشمی ‘ئێمە دۆستی ئێوەین’ هاتنە کوردستان، ئەمەش بۆ ئێمە مانایەکی گەورەی هەبوو”.

کتێبخانەی زەیتون، لە ٢٠٠٨ وەک دیارییەک لەلایەن یەکەی زەیتونی سوپای کۆریای باشوورەوە دروستکرا، لەسەر ڕووبەری ٤ هەزار مەتر دووجا بنیاتنراوە و زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کتێبی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، بەمەش بووەتە یەکێک لە ناوەندە مەعریفییە گرنگەکانی پایتەخت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق كۆبوونه‌وه‌

دڵشاد

گۆرانییەکانی تایلەر سوێفت دەگەڕێندرێنەوە تیکتۆک

ART

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART