zagros news agency

ئەمەریکا ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا دەکات

ئەمەریکا ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی ڤەنزوێلا دەکات، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ناردنی هێزێکی زۆر بۆ کەنارەکانی کاریبی.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە ڕایگەیاندووە، ئەمەریکا ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک دژی ڤەنزوێلا دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە ئیدارەی ئەمەریکا دەیەوێت فشارەکانی لەسەر حکوومەتی نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ئەو وڵاتە زیاد بکات .
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان لەم چەند هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەردوو لا، ئەمەریکا هێزەکانی لە ناوچەکانی دەریای کاریبی بڵاوکردووەتەوە.
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، پێدەچێت ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەشی یەکەمی هەنگاوێکی نوێ بن کە مادورۆ دەکاتە ئامانج. ئاماژەیان بەوەشدا، هەوڵدەدرێت حکوومەتی مادورۆ بڕووخێندرێت.
ڕۆژی شەممە، 22ـی تشرینی دووەم، بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمەریکا گوتی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ئامادەیە هەموو دەسەڵاتێکی بەکار بهێنێت، لەپێناو ڕێگریکردن لە قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ناو وڵاتەکەمان و گەیاندنی بەرپرسیاران بە دادگا.”
ئیدارەی ترەمپ نیکۆلاس مادورۆی تۆمەتبار دەکرد، بەوەی ڕۆڵی هەیە لە قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئەمەریکا، کە بووەتە هۆی کوشتنی سەدان ئەمەریکی، بەڵام سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکی بە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانەوە هەبێت.
گەورەترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری هێزی دەریایی ئەمەریکا، کەشتیی USS Gerald R. Ford، لە 16ی ئەم مانگە گەیشتە کەنارەکانی کاریبی و لانیکەم پەیوەندی بە حەوت کەشتی جەنگی دیکە و ژێردەریایی ئەتۆمی و فڕۆکەی جەنگی ئێف-35ەوە کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باد بانی و سوپەر بۆڵ 2026؛ شۆڕشێکی موزیکی لە جیهانی دیجیتاڵیدا

ART

لە ئێران، ڕێژەی لەدایکبوون زۆر دابەزیوە و پێشبینی دەکرێت بگاتە ئاستی سفر

سەڵاح

لە سووریا ١٧ کەس لە تێکهەڵچوونی لایەنگرانی ئەسەد و پۆلیسدا کورژان

سەڵاح