جارێکی دیکە کێشە و دەمەقاڵێی نێوان خافیێر تیباس و فلۆرێنتینۆ پێرێز دەستی پێکردەوە ئەمەش دوای ئەوەی پێرێز لە کۆنفڕانسێک وت بووی بارسێلۆنا لەماوەی 17 ساڵ 8 ملیۆن یۆرۆی داوەتە ناوبژیوانان،کە و چەند ساڵەش وەکو باشترین ساڵی بارسێلۆنا سەیر دەکرێت
لەدوای ئەم قسانەش خافیێر تیباس لە تۆڕی کۆمەڵاتی X وەڵامێکی توندی پێرێزی دایەوە.
تیباس لە توێتێکدا بۆ وەڵامی پێرێز نووسی بووی؛
جارێکی دیکە دەبینم پێرێز هێرش دەکات و لەڕێگەی شوێنێکی قسە کردنەوە قسە بە دامەزراوەکانی ئیسپانیا دەڵێت بەتایبەت لالیگا،کە ئەو خۆی وەها دەردەخات،کە خاوەنی قسەی ڕاستە،بەڵام من خاڵ بەخاڵ وەڵامی تۆ دەدەمەوە و لەچەند کاتژمێری داهاتوودا چاوەڕوان بە،ئەو بابەتانەی تۆ باسی دەکەی هەمووی بەلاڕێدا بردراوە و زۆربەی ڕاست نین.
پێڕێز جگە لەم قسانە چەند شتێکی دیکەی باس کرد بوو لەوانە دەربارەی پڕۆژەی سوپەرلیگ و نا شەفافیەکانی لالیگا لە بەڕێوەبردن و قازانجی دارایی،کە ڕەنگە ئەمجارە تیباس بیەوێت بابەتەکان لەگەڵ پێرێز یەکلایی بکاتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

