zagros news agency

ئارسێناڵ بەسەرکردایەتی ئێزێ دێربی باکووری لەندەنی بردەوە

لە گەڕی پریمەرلیگی ئینگلتەڕا یانەی ئارسێناڵ لەنێو یاریگا ئیماراتی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی تۆتنهامی ڕکابەری کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە لێبردەوە و سێ خاڵی گرنگی لە دێربی باکووری لەندەن بەدەستهێنا.

 

لە گێمی یەکەمدا ئارسێناڵ بەدوو گۆڵ لەکۆتاییەکانی ئەو گێمەدا گۆڵی تۆتنهامی بەسەر کردەوە،کە گۆڵەکانیشی لەڕێگەی ترۆساردەوە لە خولەکی 37 و ئێزێ لە خولەکی 41 تۆمار کرد،کە ئەو گێمە بە بەو دوو گۆڵەی تۆپچیەکانی لەندەن کۆتایی هات.

 

لەگێمی دووەمدا هەر لەگەڵ دەستپێکدا جارێکی دیکە ئێزێ گەیشتەوە سەر گۆڵی تۆتنهام و بە ئەسیستی تیمبەر توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئارسێناڵ تۆمار بکات
لەدوای ئەو گۆڵە ڕیچاڵسن توانی گۆڵێک بۆ تۆتنهام تۆمار بکات و جیاوازیەکە کەم بکاتەوە،بەڵام ئێزێ هەموو هیواکانی گەڕانەوەی تۆتنهامی تێکشکاند و لەخولەکی 76 توانی گۆڵی چوارەمی ئارسێناڵ و هاتریکی خۆی تۆمار بکات.

 

بەو ئەنجامەش یانەی ئارسێناڵ بردنەوەیەکی دیکەی خستە سەر خەزێنەی بردنەوەکانی ئەم وەرزەی لەپریمەلیگ و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 29 خاڵ و یەکەمینی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە
تۆتنهامیش تۆتنهامیش دابەزیە نۆیەمی ڕیزبەندی و 18 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاماڵ کارڤاخاڵ بلۆک دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. نکۆنکۆ بووە فریادڕەسی چێڵسی و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین

کێن ئەوانەی تیر شتێگنیان دەوێت

یاسین