zagros news agency

هاووڵاتییەک داوای لە عێراق کرد پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە بە هەشت ساڵ زیندانی حوكم درا

 

هاووڵاتییەکی عێراقی دوای ئەوەی لە پۆستێکی سۆشیاڵ میدیا داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، لەلایەن دادگای وڵاتەکەوە بە هەشت ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت.

سەرچاوەیەکی دادوەری بە ماڵپەڕی (صوت العراق)ی ڕاگەیاندووە، دادگای تاوانەکانی زیقار سزای زیندانیکردنی بۆ کەسێک دەرکردووە بە تاوانی ئەوەی داوای له حکوومەتی عێراق کردووه پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوه.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر ئەم ڕایە، دادگاکە سزای هەشت ساڵ زیندانیی بەسەر تۆمەتبارەکەدا سەپاندووە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگە و مادەکانی تاوانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2022 بووە.

جێی باسە، لە ناوەڕاستی ساڵی 2022، پەرلەمانی عێراق ڕەشنووسی یاسای “تاوانی ئاساییکردنەوە”ی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد، کە پڕۆژەیاسایەک بوو لەلایەن بلۆکی سەدڕ و هاوپەیمانەکانی شیعەکانی ئەوکاتەوە پێشنیار کرابوو.

ئەم یاسایە سزاکانی زیندانی هەتاهەتایی یان زیندانی کاتیی دیاری کردووە و ئامانجی بەپێی مادەی یەکەمی خۆی ”ڕێگری لە دامەزراندنی پەیوەندیی دیپلۆماسی، سیاسی، سەربازی، ئابووری، فەرهەنگی، یان هەر جۆرە پەیوەندییەکی دیکەیە لەگەڵ قەوارەی داگیرکەری زایۆنیستیدایە.“

لە مادەی ٢٠١ی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە، هەر کەسێک کە “پڕەنسیپەکانی زایۆنیزم بە ماسۆنییەتەوە بەرەو پێش ببات، یان پەیوەندی بە هەر یەکێک لە دامەزراوەکانیەوە بکات، یان لە ڕووی مادی یان ئەخلاقییەوە هاوکاری بکات، یان بە هەر شێوەیەک کار بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بکات”، بە سزای لەسێدارەدان، سزا دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو دارستانی ستراتیژی یەكێكیان بینراو و ئەوی تریان نەبینراو بنیات دەنرێت

سەڵاح

ته‌كه‌ز ل سه‌ر گه‌هاندنا پرۆژێن خزمه‌تگوزارى و كێمكرنا روتینێ هاتە كرن

سەڵاح

بەغدا… نزیکەی 70 کەسی بیانی دەستگیر کران

سەڵاح