zagros news agency

ئیسرائیل فەرماندەیەکی حزبوڵای لوبنانی کوشت

 

حزبوڵای لوبنان ڕۆژی دووشەممە ٨ی نیسان، پشت‌ڕاستی کردەوە “عەلی ئەحمەد حسێن” ناسراو بە “عەباس جەعفەر” لە بۆمبابارانێکی شەوی ڕابردوو لە باشووری لوبنان کوژراوە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، عەلی ئەحمەد حسێن یەکێک بووە لە فەرماندە مەیدانییە باڵاکانی کەتیبەی ڕزوان کە یەکەیەکی تایبەتی حزبوڵای لوبنانە.

حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندووە ئەم فەرماندەیە، لەگەڵ دوو سەربازی دیکە لە گوندی سۆڵتانیە کوژراون.

هەروەها سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باشووری لوبنان فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵای لوبنان کوشتووە.

ئیسرائیل دەڵێت پلە سەربازییەکەی عەلی ئەحمەد حەسەن هاوتای عەمید بووە و تۆمەتباری کردووە ” لە پلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی ڕامیم ڕیج بەرپرسە “.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەیان کەس لە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە خۆپیشدانیان کرد

سەڵاح

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن له‌ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد

سەڵاح

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشی کردە سەر دۆڵی ئوردن

سەڵاح