zagros news agency

دەرکەوتنی نوێی مات دەیمن لە فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆلان

پلاتفۆرمی ئێکس وێنەیەکی نوێی مات دەیمن، ئەستێرەی جیهانیی لە فیلمی (The Odyssey) بڵاوکردەوە، کە نوێترین کاری دەرهێنەر کریستۆفەر نۆلانە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (Variety)، بەشێک لە دیمەنەکانی فیلمەکە لە دوورگەی (Favignana) کە بە “دوورگەی بزن” ناسراوە لە نزیک کەناراوەکانی سیسیلیا وێنە دەگیرێن. ئەم شوێنە بەپێی ئەفسانەکان، ئەو شوێنە بووە کە ئۆدیسیۆس و تیمەکەی تێیدا دابەزیون.

کۆمپانیای (Universal Pictures) ئەم فیلمەی بە “داستانێکی ئەفسانەیی” وەسف کردووە، تێیدا تەکنەلۆژیای نوێی (IMAX) بەکاردەهێنرێت. 

فیلمەکە لە شیعرە بەناوبانگەکەی هۆمیرۆسەوە وەرگیراوە و باس لە گەشتە پڕ مەترسییەکەی ئۆدیسیۆس دەکات دوای جەنگی تەروادە.

بڕیارە فیلمەکە لە 17ـی تەممووزی 2026 لە سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت.

جگە لە مات دەیمن، کۆمەڵێک ئەستێرەی وەک تۆم هۆڵاند، زێندایا، ئان هاسوەی و ڕۆبەرت پاتینسۆن ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجێلینا جۆلی لە نێوان دایکییەتی و جیهانی مافیادا

ART

پارێزه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زاگرۆس: ده‌بێت سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانی په‌كه‌كه‌ راده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكرێت

یاسین

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٨ دابەش دەکرێت

یاسین