zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 90 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس بەرزبونەتەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 90 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی 73 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 86 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی دۆلارێک و 89 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

روداوە جیهانییەکان، بەردەوام کاریگەریی راستەوخۆ دەکەنە سەر نرخى نەوت لە جیهاندا، رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى بە سەرۆکایەتیی روسیا کە بە ئۆپیک پڵەس ناسراون، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى تێکڕاى 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە و سعودیەش بەشێوەیەکى خۆبەخشانە رازیبو لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لە وڵاتەکەى ئەمەش لەپێناو جێگیرکردنی نرخى نەوت لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Google سیسەتەمێکی وەگەرخەری نوێ راگەیاند

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی سەرۆك هۆز و شیوخ و كەسایەتی و ڕیشسپییە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا دەكات

سەڵاح

دووەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

سەڵاح