zagros news agency

پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە

 

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە سبەی دووشەممە، 1ـی کانونی یەکەمی 2025، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە.

هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سبەی دووشەممە، 1ـی کانونی یەکەمی 2025، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە، لە ڕۆژانی داهاتوشدا پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەکات.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: هەمو هەوڵێک دەدەن بۆئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، چونکە لەڕابردوشدا نەرمیان نواندوە بەڵام یەکێتی نەهاتوەتەوە پێشەوە.

هەروەها هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پارتی دیموکراتی کوردستان مەبەستیەتی دوو پەیام بەلایەنەکان بگەیەنێت، یەکەم، ڕێکخستنەوەی پەرتەوازەیی نێوماڵی کورد، دووەم، لەگەڵ لایەنە براوەکان یەک پاکێج و گوتاریان هەبێت لە حکومەتی داهاتوی عێراق.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بە گوژمەى نزیکەى (300 ملیۆن دینار) چارەسەرى گرفتى بارزۆرى کارەباى نیشتیمانى هەردوو قەزایی بنەسڵاوە و قوشتەپە و ناحییەى دارەتوو کرا

دڵشاد

بەربژارەکا پارتی: جێبەجێکرنا ماددێ 140 و باشترکرنا پرۆگرامێن خواندنێ ئارمانجێن مه‌ یێن سەرەکی نە

سەڵاح

پۆلیسی هەولێر ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە ئەمڕۆ خوشکەکەی کوشت

یاسین