zagros news agency

کەیت وینسڵێت یەکەم ئەزموونی دەرهێنانی لەگەڵ کوڕەکەی تاقی دەکاتەوە

لە دانیشتنێکی چای پاشنیوەڕۆدا لە لەندەن، کەیت وینسڵێت باسی لە وردەکارییەکانی فیلمی “Goodbye June” کرد، کە یەکەم ئەزموونیەتی وەک دەرهێنەر. 

فیلمەکە چیرۆکێکی خێزانییە لە وەرزی کریسمسدا و سیناریۆکەی لەلایەن کوڕە ٢١ ساڵانەکەیەوە (جۆ ئەندەرز) نووسراوە.

وینسڵێت ئاماژەی بەوە دا، سەرەتا پلانیان وابوو دەرهێنەرێکی تر بهێنن، بەڵام نەیتوانی دەستبەرداری چیرۆکەکە بێت. سەبارەت بە هەڵبژاردنی تیمەکە وتی: “دەبوایە کەسانێک هەڵبژێرم کە بتوانن ڕۆڵەکان بەرجەستە بکەن و لە هەمان کاتدا کەسانی باش بن، چونکە نامەوێت کەسێک بێت مامەڵەی قورس بێت”.

فیلمەکە لە ماوەی تەنها 35 ڕۆژدا وێنەگیراوە و هێلین میرێن تێیدا ڕۆڵی دایکێک دەگێڕێت کە تووشی شێرپەنجە بووە. 

وینسڵێت گوتی ئەزموونی دایکایەتی خۆی بەکارهێناوە بۆ ئاراستەکردنی ئەکتەرە منداڵەکان و پێی وتوون: “دیالۆگەکان لەبەر مەکەن و هەڵەی زۆر بکەن” تاوەکو سروشتی دەربکەون. 

بڕیارە فیلمەکە لە ١٢ی کانوونی یەکەم لە سینەما و ٢٤ی کانوونی یەکەم لە نێتفلێکس نمایش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Game of Thrones” دەکرێتە فیلم

ART

بەشی حەوتەمی “Scream” بڵاودەکرێتەوە

ART

هەموو فیلمەکانی جەیمس بۆند لە نێتفلێکس

ART