zagros news agency

هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەخت لە کاندیدکردنەوەی سوودانی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەتی دەکاتەوه

 

هاوپەیمانیی “ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان” لە کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆدا جەختی لەسەر بەردەوامبوونی پاڵپشتیی خۆی بۆ محەمەد شیاع سوودانی وەک کاندیدی سەرۆکایەتیی حکوومەتی داهاتوو کردەوە.

هاوپەیمانییەکه لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ئێستا و دیالۆگەکانی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکان کراوە و پابەندبوونیان بە کاتە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو دووپاتکردەوە.”

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر “گرنگیی هەڵبژاردنی بەرنامەیەکی سیاسی، ئابووری و ئەمنی کە بتوانێت رووبەڕووی ئەو ئاستەنگە گەورانە ببێتەوە کە رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، بەشێوەیەک لەگەڵ داواکارییەکانی گەل بۆ ئاوەدانکردنەوە، گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی یەکبگرێتەوە.”

هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان روونیکردەوە کە “جەختکردنەوەیان لەسەر سوودانی لەسەر بنەمای ئەزموونی سەرکەوتووی پێشوویەتی لە سەرۆکایەتیی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، جگە لەوەی کە هاوپەیمانییەکه گەورەترین کوتلەیە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی و زۆرترین ژمارەی پەرلەمانتاری هەیە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

شەقامى سەرەکی هەولێر – بەحرکە، بەڕووی خه‌ڵك و شوفێراندا کرایەوە

سەڵاح

دوایین هەواڵ لەبارەی گەڕانەوەی گۆندۆگان بۆ مانسیتی

یاسین

وەزارەتی تەندروستی ڕەتیکردەوە نۆ هەزار دەرچووی دامەزراندبێت

سەڵاح