zagros news agency

پرۆژەی دروستکردنی سێ کۆڵان لە گوندی مامزاوە جێبەجێ دەکرێت

 

ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 6.12.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، بە ئامادەبوونی مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر،، تریفە نەجات عەساف بەرێوبەری شارەوانی شەش ژمارەیەک لە ئەندازیاران، پرۆژەی دروستکردنی سێ کۆڵانی لە گوندی مامزاوە بەسەرکردەوە…

پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لەتیمەکانی شارەوانی و کۆمپانیای جێبەجێکار کردو هیوای خواست ئەو پڕۆژەیە ببێتە مایەى ڕەزامەندیى هاوڵاتییان کە شایەنى خزمەتکردنى زیاترن، ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەى لە توانا دابێت بەپێى ئیمکانیات و بودجەى بەردەست بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی هەوڵاتییانی سنووری هەولێر .

شایەنی گوتنە پرۆژەی دروستکردنی سێ کۆڵان لە گوندی مامزاوە، پرۆژەکە بریتییە لە دروستکردن و کۆنکریت کردن سێ کۆڵان بە رووبەری ٢٥٠٠مەتر دووجا لە گوندی مامزاوە، لەسەر داهاتی ١٥٪ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە شێوەی راستەخۆ بە کورتترین ماوە جێبەجێ دەکرێت..

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی بۆ شێخ عومەر عەلی: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم

سەڵاح

ئالان شەھید ئەسکەندەر: بە ھەموو توانایی خۆم خزمەتی کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە دەکەم

دڵشاد

معسومە سالح هەرکی: لیستی ١٩٠ی پارتی دروشمەکەی بەسە کە بتوانین خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین بەبێ جیاوازی

دڵشاد