zagros news agency

ئەگەر سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی بزانیت، هەرگیز توێكڵی لیمۆ فڕێ نادەیت

زۆرینەی خەڵك لە سەردەمی ئێستادا لە كاتی خواردنی لیمۆ توێكڵەكەی فڕێ دەدەن، بەڵام ئەگەر سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی بزانن هەرگیز جارێكی دیكە فڕێی نادەنەوە.

ماڵپەڕی (هێڵس)ی ئەمریكی بەشێك لە سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی توێكڵی لیمۆی خستووەتەڕوو كە بۆ پاراستنی ددانەكان و نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە سوودێكی زۆریان هەیە.

دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسانەكان

توێكڵی لیمۆ دەوڵەمەندە بە مادە دژە ئۆكسانەكان و ڤیتامین سی و چەندان مادەی دیكە كە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری و پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەكان سوودێكی زۆریان هەیە.

رێژەیەكی باش لە مادەی خۆراكی تێدایە

توێكڵی لیمۆ رێژەیەكی زۆری ریشاڵ و كالۆری تێدایە كە لە خودی میوەكە و شەربەتەكەی زیاترە، ئەمە جگە لەوەی كە توێكڵی لیمۆ دەوڵەمەندە بە كانزاكانی كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، هەروەها رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین سی تێدایە.

پاراستنی ددان

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە، توێكڵی لیمۆ سوودێكی زۆری بۆ دەم و ددان لەناوبردنی بەكتریا و هەوكردن هەیە.

پاراستنی دڵ

ئەو مادە و كانزایانەی لە توێكڵی لیمۆ هەیە، پاڵەپەستۆی خوێن رێك دەخەن و چەوری زیانبەخش و كۆلیسترۆل دادەبەزێنن و رێگری لە قەڵەوی دەگرن، هەموو ئەمانەش دەبنە هۆكار بۆ دووربوون لە نەخۆشییەكانی دڵ.

پاراستنی جەستە لە میكرۆب

توێكڵی لیمۆ توانایەكی سەرسوڕهێنەری بۆ رێگریكردن لە گەشەی بەكتریا زیانبەخشەكان لەنێو جەستە و لەسەر پێستیشدا هەیە.

خۆپارێزی لە شێرپەنجە

توێكڵی لیمۆ هاوشێوەی میوە ترشەمەنییەكانی دیكە، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و ڤیتامین سی و چەندان مادە و كانزای دیكە، خواردنیان بەشێوەیەكی رێك دەبێتە هۆكار بۆ دووركەوتنەوە لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki

ئەو خۆراکانەی پێویستە لێیان دوور بکەویتەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە

lana

خواردنی باینجان چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana