zagros news agency

“ئه‌عره‌جى” له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2025، “قاسم ئەعرەجی” ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ به‌ڕێز “فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبووەوە.

لە میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستى هاوکارییەکان کرد، لە بواره‌ ئەمنییەکان، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان، بۆ پاراستنى ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دووپاتکردەوە، بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی فیدراڵی، بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان.

لای خۆیەوە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ستایشی ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە هاوکاریکردن لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی فیدراڵی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی مشیر محەمەد بەشیر، قایمقامی زاخۆ کرد

سەڵاح

راگه‌یندراوێك له‌ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

یاسین

ئه‌مڕۆ كۆتا وادەی وەرگرتنی تانەکانه‌ له‌ ئەنجامی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

سەڵاح