zagros news agency

وادەی بڵاوکردنەوەی بەشی کۆتایی “The Boys” ئاشکرا کرا

پلاتفۆرمی (Prime Video) بە فەرمی وادەی نمایشکردنی بەشی دووەم لە وەرزی پێنجەم و کۆتایی زنجیرەی بەنێوبانگی (The Boys)ـی ئاشکرا کرد.

بڕیارە لە رۆژی 8ـی نیسانی داهاتوودا پەخشکردنی زنجیرەکە دەستپێبکاتەوە، بە شێوازێک کە هەفتانە دوو ئەڵقەی لێ بڵاودەکرێتەوە. هاوکات ترەیلەرێکی نوێش بڵاوکرایەوە کە پڕە لە سوپرایز و رووداوی چاوەڕواننەکراو.

وەرزی کۆتایی پێشوەختە کاردانەوەی ئەرێنی بەدەستهێناوە. لەو گرتانەی بڵاوکراونەتەوە، کارەکتەری “هۆملاندەر” (ئەنتۆنی ستار) دەردەکەوێت کە کۆنترۆڵی ئەمریکای کردووە و رایدەگەیەنێت وڵات “پارێزراوتر و پڕتر لە ترس دەبێت”.

هەروەها دیمەنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوشێوەی وەرزەکانی پێشوو، ئەم وەرزەش پڕ دەبێت لە دیمەنی توندوتیژی و خوێناوی، لەگەڵ گۆڕانکارییەکی سەیر لە رووخساری کارەکتەری “ئاشلی بارێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرهێنەرێک نهێنیی سەرکەوتنی مایکل جاکسن ئاشکرا دەکات

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان بۆ ستافی فیلمی “تاكە رێگا”: پشتیوانتانین

ART

فەزڵ شاکر بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART