zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر ڕەشاد میران کرد

 

ڕۆژی دووشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە کۆمەڵناس و زانای ناسراوی کورد دکتۆر ڕەشاد میران کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵە زانستی و ئاکادیمییەکانی دکتۆر ڕەشاد میران و، دەستخۆشی و پیرۆزباییشی لێ کرد بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی (پوشکین) کە لە لایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیاوە لە شاری مۆسکۆ لە مانگی ڕابردوو پێی بەخشراوە.

هەر لەو دیدارەدا دکتۆر ڕەشاد میران وێڕای سوپاسگوزاری بۆ سەرۆک بارزانی، کورتەیەکی لەمەڕ کارە زانستیەکانی باس کرد و چەند کتێبێکی خۆی وەک دیاری پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق دوای 40 ساڵ ڕووفاتی 21 کەسی لە ئێران وەرگرتەوە

سەڵاح

سەڵاح

گفتوگۆی حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاگربەست گەیشتنە بنبەست

یاسین