zagros news agency

کاسیمێرۆ نهێنیەک ئاشکرا دەکات

کارلۆس کاسیمێڕۆ ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی ئێستای مانچێستەر یونایتد و پێشتری ڕیاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا نهێنیەک ئاشکرا دەکات دوای بردنی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2016،کە لەیاری کۆتاییدا بەلێدانی یەکلاییکەرەوە لە ئەتلەتیکۆ مەدریدیان بردەوە.

 

کاسیمێڕۆ دەڵێت؛ دوای بردنی نازناوەکە هەموومان لە ژووری جلگۆڕین ئاهەنگمان دەگێڕا و هەڵدەپەڕین،بەڵام مۆدریچ لەناکاوێک وتی کوڕینە پێویستە ئێمە لانیکەم دوو نازناوی دیکە ببەین ئەمە دەرفەتە ئێمە زۆر بەهێزین،منیش لەو کاتەدا پێم وت لۆکا وازبێنە وەرە ئاهەنگ بگێڕە.

 

کاسیمێڕۆ دەربارە ئەو بابەتە دەڵێت؛مۆدریچ زۆر تێگەیشتوو بوو لەو کاتەدا دەیزانی توانای ئێمە چۆنە،وە ئێمە لە دوو ساڵی دوای ئەو لە کاردیف و کیێڤ توانیمان ببینە پاڵەوان بەڕاستی باوەڕ پێنەکراو بوو.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەریم بێنزیما دەگەڕێتەوە ڕیال مەدرید

یاسین

سبەی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەردەوام دەبن و یاری ئاگرین هەیە

یاسین

ڕویز:هەوڵدەدەم باری جەستەییم باشتر بکەم

یاسین