zagros news agency

کەشناسی هەرێم: بارانی بە لێزمە و بەخوڕ دەبارێت

 

کەش / ئاسمان هەور و کاریگەری  شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت لەسەرجەم ناوچەکەمان , لەسنووری پارێزگای هەولیر و دهۆک بارانی مامناوەند دەبێت و دابارین بەشێوەی لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت , لەکاتی لێزمە باران ئەگەری هەورە تریشقە هەیە . هەروەها لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین بارانی بە لێزمە و بەخوڕ دەبارێت لە زۆربەی کاتەکان , لەگەڵ هەورەتریشقە و زیادبوونی خێرای با, هەندێ کات بە هۆی بارانی بە لێزمە  پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت , کاریگەری ئەم شەپۆلە بەدرێژایی ڕۆژی سێ شەممە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.

لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە .

 

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند  ( 15 – 25 ) کم/ک.

ئاراستەی با /  لەگۆڕاندایە.

پلەکانی گەرما /  کەمێک نزم دەبێتەوە بە  (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 6 – 8 )  کم دەبێت.

 

 

سبەى چوارشەممە 10-12-2025

کەش/ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی باران بارین ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت, لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک  هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ  دەبارێت و  لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت, هەروەها لە سەر  ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە, وە لە کاتەکانی بەرە بەیان لە سنووری پارێزگای  سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین هەندێ کات لێزمە باران دەبێت ,تا کاتەکانی نیوەڕۆ , کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر ئەم ناوچانە دەمێنێتەوە , پاشان کاریگەری شەپۆلی باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لەسەرجەم  ناوچەکەمان لاواز دەبێت .

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند   ( 10– 20 ) کم/ک

ئاراستەی با /  گۆڕاو دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /   ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 14  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

سۆران: 13پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 10پلەی سیلیزی

گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی.

 

 

9 – 12- 2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەلار… پرۆژەی جووتسایدی 30 مەتریی ڕۆیاڵ جێبەجێ دەکرێت

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزى

سەڵاح

وەزارەتى خوێندنى باڵا 2 پۆست لە زانکۆى سەڵاحەددین ڕادەگەیەنێت

یاسین