zagros news agency

چابی ئەلۆنسۆ ئاگاداریەکی توندی لە لایەن ریال مەدریدەوە پێگەشتوە

 

زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ چابی ئەلۆنسۆ لێدراوە و ئەگەر لە بەرامبەر مان سیتی بردنەوە بەدەست نەهێنێت راستەوخۆ دووردەخرێتەوە، هەربۆیە کارگێری مێرێنگی لە ئێستاوە بیر لە جێگرەوەی ئەو راهێنەرە دەکەنەوە.

رۆژنامەی ئاس نوێترین پێشهاتی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە زەیندین زیدان یەکێک بووە لە بەربژێرەکان بۆ شوێنگرتنەوەی ئەلۆنسۆ بەڵام زیزۆ وەرگرتنی ئەم ئەرکەی رەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هۆکاری رەتکردنەوەی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید لەلایەن زێدانەوە بۆئەوە دەگەرێتەوە کەلەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن بەمەبەستی ئەوەی پاش مۆندیال راستەوخۆ ببێتە شوێنگرەوەی دیدیە دیشامپ.

لەلایەکیترەوە زەیندین زیدان نایەوێت تەنها بۆ شەش مانگ ئەم کارە وەربگرێت چونکە ئامانجێتی تەنها سەرنجی لەسەر هەڵبژاردەی فەرەنسا بێت و بۆ ئەم مەبەستە لە ئێستاوە پلانی تایبەتی دابنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کیلینی: گرنگیدانی یۆڤانتۆس بۆ ئۆسیمن تەنها قسەیە

یاسین

نەیشینزلیگ.. یاری بەهێزی کرواتیا و پورتوگال بەبێ براوە کۆتاییهات

یاسین

حەکیمی لە ۲۰۲٤ درەوشایەوە

یاسین