zagros news agency

دوای ڕاپەڕینە خوێناوییەکە؛ بەنگلادیش وادەی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەنگلادیش ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٢ی شوباتی داهاتوو دیاری کراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی وڵاتەکە.

 

ئەمە دەبێتە یەکەمین هەڵبژاردنی گشتی لە بەنگلادیش لە دوای ئەو ڕاپەڕینە خوێناوییەی خوێندکاران کە ساڵی ڕابردوو بووە هۆی هەڵاتنی (شێخە حەسینە)، سەرۆکوەزیرانی پێشوو بۆ هیندستان و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەکەی.

 

لە دوای ئەو گۆڕانکارییانەوە، محەمەد یونس، براوەی خەڵاتی نۆبڵ سەرۆکایەتیی ئیدارەیەکی کاتی دەکات لەو وڵاتەدا کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٧٣ ملیۆن کەسە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتە کاتییەکەی یونس لە ئێستادا ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیی جەماوەری بووەتەوە بەهۆی دواکەوتنی ئەو چاکسازییانەی بەڵێنی دابوو ئەنجامیان بدات، ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان و دروستبوونی دابەشبوونی سیاسی لە وڵاتەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: داواکاریی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەستی پێ کردووەتەوە

سەڵاح

ئێران هاووڵاتییەکی ئێرانی-ئەڵمانیی لە زیندان ئازاد کرد

یاسین

وەزارەتی پەروەردە پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی 9 و 12ی کەمکردەوە

یاسین