zagros news agency

هند سەبری و عالیا بەت لە فێستیڤاڵی دەریای سوور خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب وەردەگرن

لە میانی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور بۆ ساڵی ٢٠٢٥، ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب بەڕێوەچوو. 

لەم ڕووداوەدا خانمە ئەکتەری تونسی (هند سەبری) خەڵاتی “عومەر شەریف”ـی پێ بەخشرا، هەروەها ئەستێرەی بۆلیوود (عالیا بەت) خەڵاتی “گۆڵدن گڵۆب هۆرایزن”ی بۆ ئەمساڵ بەدەست هێنا. 

ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەستێرە جیهانی و عەرەبییەکان وەک سەلمان خان، ئیدریس ئێلبا و شون بەیکەر بەڕێوەچوو.

هێلین هۆنی، سەرۆکی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب ڕایگەیاند کە پێدانی خەڵاتی عومەر شەریف بە هند سەبری وەک ڕێزلێنانێکە بۆ کارە مرۆیی و هونەرییەکانی کە ڕەنگدانەوەی هێزی سینەمای عەرەبییە. 

جومانا ڕاشد، سەرۆکی دەستەی ئەمینداری دامەزراوەی دەریای سوور، ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هاوبەشییە لەگەڵ گۆڵدن گڵۆب دەرفەتێکە بۆ ناساندنی بەهرەکان لە جیهانی عەرەبی و ئاسیا و ئەفریقا بە ئاستی جیهانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART

وەرزی دووەمی زنجیرەی “The Last Of Us” بڵاودەکرێتەوە

ART

فیلمی “The Fantastic Four” لە پێشەنگی بۆکس ئۆفیسە

ART