zagros news agency

ئەی سی میلان گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ڕایانگەیاند گرێبەستی ئەستێرەی تیپەکەیان (ئەلێکسیس سایلمایکەرز)یان نوێکردۆتەوە و یاریزانەکە تاکو ساڵی 2031 لەگەڵ میلان بەردەوام دەبێت لەیاری کردن.

 

بەگوێرەی زانیاریەکانی لاکازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بێت ئێستا یاریزانەکە ساڵانە ملیۆنێک و سێسەد هەزار یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت،بەڵام لەگەڵ درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی مووچەکەی بەرز دەکرێتەوە بۆ 3 ملیۆن یۆرۆ وە لە 31ی مانگی تەموزی ساڵی داهاتوو کار بەگرێبەستە نوێیەکە دەکرێت.

 

سایلمایکەرز لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە کردوە و لەگەڵ ڕۆسۆنێری لەو کاتەوە وەکو ئەستێرەیەکی گەشاوە دەرکەوتووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی شەو دێربی ئۆڵۆمپیکۆ بەڕێوە دەچێت

یاسین

یۆڤانتۆس بەنیازە وەرزی داهاتوو ئینزاگی بگوازێتەوە بۆ یانەکەی

یاسین

ڕێزلێنانێکی تایبەت بۆ ڤێرجیل ڤان دایک ڕێک دەخرێت

یاسین